به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : هێزەکانی ئەرتەشی سووریا ڕوژی یەکشەمە لە ئوپراسیونێکی بەربڵاو دژی تێرۆریستانی داعش سەرکەوتنگەلێکی گرینگیان دەس کەوت و ڕێگاکانی تەداروکاتی تێروریستانیان لە ناوچەی زانکوەکان لە باشووری حەڵەب پچڕاندووە .
لە هەمان حاڵ دا هێزەکانی ئەرتەشی سوریا و هاوپەیمانەکانی زاڵ بوون بەسەر بیست و پێنج کۆگەی بینایی لە باشووری ناوچەی ناسراو بە گەڵاڵەی 1070 دەزگەی لە دەڤەڕی باشووری حەڵەب و ئەو ناوچانەیان لە تێرۆریستان سەندەوە .
لەو ئوپراسیونەدا ژمارێکی دیکە لە تێرۆریستان لە سووریا بۆ وێنە سەرکردەکانی ئەوانیان کوشت .
ئوپراسیونی تێروریستی بۆ داگیرکردنی کارگەی چیمەنتۆ لە گەڕەکی ئەلڕاموسەی شاری حەڵەبیان ناکام هێشتووە . دوو کەسی سیڤیلی سوورییش لە پەلاماری مووشەکی تاقمە تێرۆریستیەکان بۆ سەر گەڕەکی سەلاحەدین لە باکووری حەڵەب کوژراون و ژومارێکی دیکەش بریندار بوون .
ئەرتەشی سوریا و هاوپەیمانەکانی هەروەها پەلاماری گروپی تێروریستی داعش بۆ سەر ناوچەی جەب ئەلجڕاح و مەکسەر ئەلحسان و ناوچە سەربازیەکانی دیکەیان لە دەڤەڕی ناوچەی سیلیوەا لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حومسیان بەرپرچ دایەوە کە ب ووە هۆی کوژران و بریندار بوونی نزیکەی شەست تێروریست .
هێزەکانی ئەرتەشی سوریا لە دەڤەری دەیر ئەلزوور حومس و سوە یدا ی سووریا ش لە گەڵ ئەندامانی تاقمی تێروریستی داعش تێکهەڵچوون و خەسارێکی قورسیان دا لە تێرۆریستان ....
کۆتایی کورتە نامە/310